
Destekan u Namekan (دەستەکان و نامەکان)
دەستەکان و نامەکان لە نووسینی جەلیل رەحیمی
جەلیل ڕەحیمی بە کتێبی “شەدەی سوور” هاتە نێو جیهانی گێڕانەوەوە. دواتر بە کۆمەڵەچیرۆکی “دڵ چییە و لەکوێیە و چۆن کاردەکا” جێپێی لە ھونەری گێڕانەوەدا قایمتر کرد. چیرۆکەکانی کتێبی دواتری “گیا لە عەرز شین دەبێ” هەر درێژەی ئەو چیرۆکە دەروونناسانەن کە بە شێوەیەکی هەستیار دەخزێنە بنجوبناوانی کەسایەتییەکانەوە. “دەستەکان و نامەکان” هەنگاوێکی ترە و هەر بەو ڕوح و زمانە گێڕدراوەتەوە، کەسایەتییەکان بە دوای شوناسی خۆیاندا تووشی کەمایەسی و سەرلێشێواوی هاتوون...